دواین زانیاری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ


نەتەوە  |   11:04:56 2018-05-15  |   (21,804) جار خوێندراوەتەوە

ژماره‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، چه‌كی موچه‌ی مانگی (2)یان بۆكراوه‌، راوێژكارێكی سه‌ربازی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: "چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ دارایی خشته‌ی موچه‌ رابگه‌یه‌نێت".
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شێك له‌هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌لایه‌ن گه‌نجینه‌كانه‌وه‌ چه‌كی موچه‌یان بۆ كراوه‌و هه‌ركاتێك وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی موچه‌ی راگه‌یاند، موچه‌یان پێده‌درێت.


له‌وباره‌شه‌وه‌ لیوا به‌ختیار تاهیر، راوێژكاری سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاندووه‌، پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ راگه‌یه‌نرابوو، كه‌ له‌دوای هه‌ڵبژاردن ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 2 ده‌كرێته‌وه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ 15ی 5 دارایی خشته‌ی موچه‌ رابگه‌یه‌نێت.


ناوبراو وتیشی: "وه‌كو لیواكانی نه‌وت و گاز لیستی موچه‌مان ئاماده‌كردووه‌و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ین".


هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌، لیوا عه‌بدولقادر عه‌زیز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم، به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌، تاوه‌كو ئێستا به‌فه‌رمی ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 2ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڵام ده‌نگوباسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ یان دابه‌شبكرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان