خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێك كۆچی دوایی كرد


نەتەوە  |   10:25:06 2018-05-15  |   (708) جار خوێندراوەتەوە

خانمه‌ ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی \"كه‌نه‌دی\" مارگۆت كیده‌ر ڕۆژی كۆچی دووایی كرد.
A+    A-

 

كیده‌ر كه‌ ڕۆڵی له‌ زیاتر له‌ 60 فیلمی سینه‌ماریی به‌ناوبانگدا بینیوه‌ و له‌ زۆربه‌شیاندا ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌، ڕۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌می 1948 له‌دایك بووه‌.


به‌ناوبانگترین ئه‌و فیلمانه‌ی ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌شداری تێدا كردووه‌ زنجیره‌ فیلمه‌كانی سۆپه‌رمانه‌، كه‌ له‌ كۆتایی ساڵی حه‌فتاكانه‌وه‌ ده‌رهێنراوه‌ و كۆتا به‌شیشی له‌ ساڵی 2006دا بوو.


كیده‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 13/5/2018 له‌ ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا له‌ ئه‌مریكا كۆچی دووایی كرد.
 
















زۆرترین بینراوەکان