به‌ رێگه‌یه‌كی ئاسان قژتان به‌هێز و جوان بكه‌ن


نەتەوە  |   01:01:03 2018-05-15  |   (1,067) جار خوێندراوەتەوە

خانمانی "ژاپۆن"ی به‌ گشتی خاوه‌نی قژێكی به‌هێز و بریقه‌دار و جوانن، به‌ڵام ئایا تا ئێستا نهێنی ئه‌وه‌ت زانیوه‌.
A+    A-

 

بەهۆی سیستەمی خۆراکیی جیاوازەوە، هاووڵاتییانی ژاپۆن لە ئاستی جیهاندا خاوەن پێست و قژێکی جوان و جیاوازن، ئەمەش بۆ گرنگیدان بە رووەکەکان لای خەڵکی ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە.


برنج خواردنی سەرەکیی خەڵکی ئەم ژاپۆنه‌، ئەوان لە کاتی دروستکردنی برنجدا، کەڵک لە ئاوی برنج وەردەگرن، چونکە دەزانن نهێنیی جوانی و بریقەداریی تاڵەکانی قژیان پەیوەندیی بە ئاوی برنجەوە هەیە.


ئاوی برنج ریشەی تاڵەکانی قژ بەهێز دەکات، قژ بەم ماسکە سادەیە بەخێرایی گەشە دەکات، مەساجکردنی پێستی سەر بە ئاوی برنج سووڕی خوێن لە سەردا چالاک دەکات، تەنیا پێویستە دوای شۆردنی قژ بە شامپۆ دە خولەک بە ئاوی برنج مەساج بۆ سەرتان بکەن، تاکوو قژتان بەهێز و جوان دەربکەوێ.
 
















زۆرترین بینراوەکان