مالکی گە‌ورە‌ترین ئیئتلافى پە‌رلە‌مانى رادە‌گە‌یە‌نێت


نەتەوە  |   21:21:45 2018-05-14  |   (2,276) جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەى ئەمڕۆ بەڕێوەبەرى نووسینگەى رۆژنامەوانى نورى مالكى، سەرۆكى ئیئتلافى دەوڵەتى قانون، ئاشكرایكرد کە لە چەند كاتژمێرى داهاتوودا گەورەترین ئیئتلاف رادەگەیەنن.
A+    A-


هاشم ركابى، بەڕێوەبەرى نووسینگەى رۆژنامەوانیى نورى مالكى سەرۆكى ئیئتلافى دەوڵەتى قانون، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/5/14 لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەوڵەتى یاسا دەستى بە جووڵەكردووە، بۆ پێكهێنانى هاوپەیمانێتییەكى فراوانتر كە چەندین هێزى سیاسیى جۆراوجۆر لە هەموو پێكهاتە و ئاینزاكان لە خۆدەگرێت، بۆ دروستكردنى گەورەترین فراكسیۆن لە پەرلەمانى نوێدا.

 

ركابى هەروەها دەڵێت: "ئیئتلافى دەوڵەتى قانون چەند پەیامى باش و پۆزەتیڤى لەلایەن هێزە سیاسییەكانەوە پێگەیشتووە، كە قورسایى خۆیانیان هەیە، بۆئەوەى بێنە ناو هاوپەیمانێتییەكەوە، لە چەند كاتژمێرى داهاتوودا راگەیاندنى ئەو هاوپەیمانێتییە بەخۆیەوە دەبینێت".

 
















زۆرترین بینراوەکان