بۆ خانمان... زیانەکانی کریاتین و پڕۆتینی قژ


نەتەوە  |   20:28:25 2018-05-14  |   (973) جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی خانمان کەرەسەتەی جیاواز بۆ خاوکردنەوەی قژ بەکاردەهێنن، بەڵام لەم ماوەیەی دوایدا رێگەیەکی تازە باوە ئەویش بەکارهێنانی پڕۆتین و کریاتینە.
A+    A-

 

 سەرەڕای ئەوەی تێچوونێکی زۆری هەیە، بەڵام خانمان زۆر بەکاریدەهێنن، بەڵام پێویستە ئاگاداربن چونکە چەندین زیانی بۆ تەندروستیی خانمان دەبێت.

 

بەکارهێنانی پڕۆتین بۆ خاوکردنەوەی قژ ئەم زیانانەی هەیە :

 

1-چەورییە بەسوودەکانی ناو کونیلەکانی بێخی سەر کەمدەکاتەوە، بەهۆیەوە بێخی سەر وشک و لاواز دەبێت.

 

2-قژ رەق و وشک دەبێتەوەو زۆر ئاسان تێک دەشکێت .

 

3-هەستیاریی بێخی سەرو خوران و سووربوونەوەی.

 

4-لەبەرئەوەی بڕێکی زۆر مادەی کیمیایی تێدایە، بۆی هەیە پێست هەڵی بمژێت و ببێتە هۆی شێرپەنجە .
















زۆرترین بینراوەکان