ئەمریكا باڵیۆزخانەكەی لە قودس دەکاتەوە


نەتەوە  |   18:56:49 2018-05-14  |   (352) جار خوێندراوەتەوە

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە قودس دەكاتەوە، ئەو هەنگاوەش: "بووەتە هۆی دڵخۆشكردنی ئیسرائیلییەكان و تووڕەكردنی فەلەستینییەكان".
A+    A-


گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ قودس دوای بڕیاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا هات کە لە مانگی کۆتایی ساڵی رابردوودا بڕیارەکەی دەرکردو تێیدا قودسی وەكو پایتەختی ئیسرائیل ناساند.

 

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پێشوازیی لە بڕیارەكە كردو وتی: یەهودییەکان 3000 ساڵە خاوەنی پایتەختی خۆیانن كە ناوی قودسە.

 

بەڵام ئەو هەنگاوەی حكومەتی ئەمریكا بووەتە هۆی نیگەرانكردنی جیهانی عەرەبی و وڵاتانی خۆرئاوای هاوپەیمان لەگەڵ ئەمریكاش.

 

 لەكاردانەوەی ئەم هەنگاوەشدا، مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی فەلەستین رایگەیاند: چی تر ئەمەریكا وەكو نێوەندگیرێكی راستگۆ لە گفتوگۆكانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلیدا تەماشا ناكرێت.

 

لای خۆیشیەوە ئیدارەی ترەمپ رایگەیاند، كە ئەوانیش پڕۆژەی ئاشتیان هەیەو بە ناساندنی قودس وەكو پایتەختی ئیسرائیل، قورسترین بەشی دانوستانەكانیان لەسەر مێزی دانوستانەكان لابردووە.
















زۆرترین بینراوەکان