عەبادی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەوە داوایەک لە لایەنەکان دەکات


نەتەوە  |   18:22:49 2018-05-14  |   (341) جار خوێندراوەتەوە

حەیدەر عەبادی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت و پیرۆزباییش لە كوتلە براوەكان دەكات، داواش دەکات لایەنەكان رێز لەئەنجامەكان بگرن.
A+    A-


سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە وێڕای پیرۆزبایی لەو كوتلەو لیستانە كە بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، سەركەوتنیان بەدەستهێناوەو كورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانیان مسۆگەر كردووە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی پرۆسەكە بەشێوەیەكی سەركەوتووانە بەڕێوەچووەو دەڵێت: "پێویستە لەسەر سەرجەم لیست و قەوارەكان، رێز لە ئەنجامەكەی بگرن و پابەندبن بە رێنماییەكانەوە".

 

عەبادی، ئاماژەشی بەوەداوە، پێویستە حكومەتی داهاتووی عیراق، لەسەر بنەمای موحاسەسە نەبێت و ئەو لایەنانەشی كە بەشداریی لە كابینەی داهاتوودا دەكەن، نابێت ملكەچی ئەجێندای دەرەكی بن.
















زۆرترین بینراوەکان