واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   15:13:56 2018-05-14  |   (10,473) جار خوێندراوەتەوە

تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی رانه‌گه‌یاندوه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له‌په‌رله‌مانی كوردستان واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ئاشكراده‌كات و هۆكاری دواكه‌وتنیشی روونده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

شیلان جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی، به‌سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاند: به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان له‌باره‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌، تائێستا هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 25 ملیۆن دۆلاره‌ له‌ به‌غداوه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان.


ناوبراو وتیشی: "بڕیاره‌ له‌ (4 بۆ 5)رۆژی داهاتوودا ئه‌و هاوكارییه‌ی ئه‌مریكا بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ تێكه‌ڵبكرێت و موچه‌ی مانگی 2ی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان