دوو جار کودەتایە


دانەر رەشید  |   12:38:12 2015-10-12  |   (446) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رێگریکردن لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ چوونی بۆ نێو پایتەخت، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
A+    A-

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایدەگەیەنێت هەوڵەکانی پارتی دوو جار کودەتایە و کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ خراپترین ڕۆژەکانی شەڕی ناوخۆ.

 

هەورامان حەمە شەریف، پەرلەمنتاری فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بە نەتەوەدا ڕایگەیاند، کە ئیدانەی ڕێگریکردنەکانی ئەمڕۆی دەکەن لە سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان.

 

ناوبراو بە نەتەوەی ڕاگەیاند: "هەوڵەکەی پارتی دوو جار کودەتایە. جاڕێک کودەتایە بەسەر پەرلەماندا کە نوێنەرایەتی ڕای گەل دەکات و جارێک بەسەر سەرۆکی پەرلەماندا کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە هەڵبژێردراوە".

 

پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ هۆشداری دا و وتی: " ئەم کارەی پارتی کردی گەڕانەوەیە بۆ خراپترین ڕۆژەکانی شەڕی ناوخۆ و زەنگێکی مەترسیدارە بۆ دوبارە بوونەوەی ئەو شەڕە نەگریسە"

 

هەروەها وتیشی، "چەند ساڵە خۆشی خۆشی باسی دیموکراسی دەکەن، ئەمە دیموکراسیەکەیان بوو؟ کوا دیموکراسی؟ کوا یاسا؟ کوا مافی مرۆڤ؟".

 

پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ ئەوەشی خستەڕوو، کە ئێستا لەگەڵ چەند فراکسیۆنێکدا لە هەوڵی نوسینی بەیاننامەیەکدان بۆ ئیدانەکردنی ئەو کارەی بەرامبەر سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان کراوە.

سەبارەت بە دەنگۆی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لە لایەن پارتیەوە بەبێ بەشداری کۆمەڵ و گۆڕان، ناوبراو ڕایگەیاند: "لە ئێستادا شتی وا لە ئارادا نیە. بەڵام ئەگەر هەوڵێکی وا هەبێت، ئەوکات هەڵوێستی خۆمان ڕادەگەیەنین"





loading...