هه‌ژان هێرش له‌گه‌ڵ دایكی ده‌ركه‌وت


نەتەوە  |   12:34:01 2018-05-14  |   (2,146) جار خوێندراوەتەوە

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد "هه‌ژان هێرش" بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی دایكی بڵاوكرده‌وه‌ و شۆخی دایكیشی سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه‌.
A+    A-

 

هه‌ژان به‌ بۆنه‌ی رۆژی دایكانه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی خۆی و دایكی له‌گه‌ڵ بارانی كوڕی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكردۆته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش نوسیویه‌تی، بۆ من هەموو ڕۆژێک ڕۆژی دایکانه‌، قوربان بم دایە گیان ڕوناکی ژیان و ماڵم، هەمیشە پڕ بە دڵ نزا ئەکەم تەمەنی من بۆ تۆ بێت و تۆ بمێنیت سەنە گیان دایکە ماندوو نەناسە خەمخۆرەکەم، قوربان بم".


جێی باسه‌ هه‌ژان یه‌كێكه‌ له‌ خانمه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی بواری دراما و پێشتریش له‌ چه‌ندان كاری هونه‌ریدا كاری كردووه‌ و ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌ چه‌ندان درامادا بینیوه‌، ماوه‌یه‌ك پێشكه‌شكار بووه‌ له‌ كه‌ناڵی "كوردسات، هاوسه‌ری پێشووی ده‌رهێنه‌ر و پێشكه‌شكار "ده‌روون گێژه‌ن" بووه‌.
















زۆرترین بینراوەکان