دوایین زانیاری له‌باره‌ی دابەشکردنی مووچەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   11:42:33 2018-05-14  |   (8,523) جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، "تا ئێستا هیچ ڕۆژێک بۆ دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی ناوخۆ لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دیاری نەکراوە".
A+    A-

 

بەختیار بابان، ڕاوێژکاری سەربازی وەزیری ناوخۆ له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی باسنیوز ڕایگەیاند: "بە پێی ئەو خشتەیەی لە وەزارەتی داراییەوە دەردەچێت ڕۆژەکان بۆ وەزارەتەکان دیاردەکرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕۆژێک بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دیار نەکراوە، تەنیا ئەوە وتراوە، کە لە دوای پرۆسەی هەڵبژاردن دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچە و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت، تا هەموو وەزارەتەکان وەریدەگرن و لە ناویاندا وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆش هەیە".


لەبارەی دابەشکردنی مووچەی هه‌ردوو لیواكه‌ی نه‌وت، كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆن و هاوتاکردنی مووچه‌كانیان بە مووچەی هێزەکانی ناوخۆ، بەختیار بابان كه‌ هاوكات فەرماندەی گشتی هێزەکانی نه‌وت و گازه‌ وتی: "چەند ڕۆژێک لەمه‌وبه‌ر بە سیستەمە کۆنەکە مووچەیان پێدرا، بەڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بەڵێن دراوه‌ لە دوایی دانانی سیستەمی نوێ بۆ وەزارەتی ناوخۆ ئەو دوو لیوایەش کە سەربە وەزارەتی ناوخۆیە، ئەوانیش مووچەکانیان هاوتای مووچەی هێزەکانی ناوخۆ بکرێن".
 
















زۆرترین بینراوەکان