زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان ڕادەگەیەنن


نەتەوە  |   11:14:57 2018-05-14  |   (4,518) جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بۆچوونی فەلەكناسەكان ڕۆژی "پێنج شەممە" 17ی ئایار لە 99%ی وڵاتانی ئیسلامی دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
A+    A-

 

كۆمەڵەی فەلەكی سوریا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەكەوێتە ڕۆژی پێنج شەممە 17ی ئایار، ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی هەژمارە فەلەكییەكان ڕۆژی چوارشەممە لە كاتژمێر 19 و 28 خولەك ڕۆژ ئاوا دەبێت و لە كاتژمێر 20 و 32 خولەك مانگ-یش ئاوا دەبێت، واتە لەدوای ئاوابوونی خۆر بە 64 خولەك مانگ-یش ئاوادەبێت.


هه‌روه‌ها لیژنەی سەرەكی بینینی مانگ لە شانشینی عومان ئاماژەی بەوەكردووە، كە ڕۆژی پێنج شەممە 17ی ئایار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ، بەو پێیەی ڕۆژی سێ شەممە بینینی مانگ ئاسیتەم دەبێت.


هاوكات بەپێی خشتەی ڕۆژمێری مانگی كۆچی، كە عەرەبستانی سعودیە بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە 17ی ئایار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ و ڕۆژی 2ی حوزەیران دەبێتە ڕۆژی 17ی ڕەمەزان، كە دەكاتە یادی شەڕی بەدر.
















زۆرترین بینراوەکان