كۆمسیۆن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنەکەی دوێنێ بڵاوده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   21:36:59 2018-05-13  |   (709) جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگەیاندووە: " کە ئەمشەو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق بڵاوده‌كاته‌وه‌".
A+    A-


به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئه‌لعیراقییه‌-ی نیمچه‌ فه‌رمیی دەوڵەتی عیراق، بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانەوە بڵاوبكرێته‌وه‌.

 

ئەو كه‌ناڵه‌كه‌ لەزاری به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆسه‌كانەوە له‌ كۆمسیۆن، ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، ئه‌نجامه‌كان له‌چه‌ند كاتژمێرێکی داهاتوودا به‌ فه‌رمی ئاشكراده‌كرێت.

 

لەوبارەیەشەوە سەفا جابری ئەندامی کۆمسیۆنەکە رایگەیاندووە لێکۆڵینەوە کە دەنگەکانی کەرکوک کاریگەریی لەسەر دواخستنی راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان نابێت.
















زۆرترین بینراوەکان