ئەمریکا مەرجی  هەیە بۆ لابردنی سزا ئابوورییەکانی سەر کۆریای باکوور


نەتەوە  |   21:18:13 2018-05-13  |   (307) جار خوێندراوەتەوە

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رایدەگەیەنێت: "وڵاتەکەی ئامادەیە سزا ئابوورییە سەپێنراوەکانی سەر کۆریای باکوور لاببات، بەو مەرجەی بە تەواوی خۆی لە پرۆگرامی چەکی ئەتۆمی دابماڵێت".
A+    A-


لە میانی دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: "ئەمەریکا نایەوێت ئەو سزایانە بۆ وەبەرهێنان و باشکردنی ئابووریی خۆی بەکاربهێنێت، بەڵکو نیازی وایە، ئەو سزایانە لاببات تا لە کەرتی تایبەتدا لە کۆریای باکوور وەبەرهێنان بکات لە بواری وزەو کشتوکاڵ و کەرتەکانی دیکەی ژێرخانی ئابووریدا".

 

ئەو وتانەی پەمپیۆ لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 12ی مانگی داهاتوو، کیم جۆن سەرۆکی کۆریای باکوورو دۆناڵد ترەمپی هاوتا ئەمریکاییەکەی لە سەنگاپورە کۆببنەوە کە ئەوەش بە یەکەم کۆبوونەوەی  سەرۆکی ئەو دوو وڵاتە دادەنرێت لە ماوەیەکی دووردا.
















زۆرترین بینراوەکان