دۆڕاوترین کەسی هە‌ڵبژاردنەکەی دوێنێ ئاشکرابوو


نەتەوە  |   17:24:14 2018-05-13  |   (5,421) جار خوێندراوەتەوە

بەپێى دەرەنجامە بەراییەكانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عیراق لیستى "دەوڵەتى قانون بە سەرۆكایەتى نورى مالیكى سەرۆكى حزبى دەعوە دیارترین ئەو لیستانەن كە تووشی شكست هاتوون."
A+    A-


بەگوێرەی راپۆرتێكی كەناڵى سكاى نیوز-ى عەرەبی، لەدوای لیستەكەى حەیدەر عەبادى سەرۆك وەزیران و موقتەدا سەدرو لیستى فەتحى حەشدی شەعبی، لیستى دەوڵەتى قانون لە پلەى چوارەمدا دێت كە ئەوەش بە شكست بۆ ئەو لیستە هەژمار دەكرێت.

 

ئەوە یەكەم جارە نورى مالیكى سەرۆك وەزیرانى پێشوى عیراق رووبەڕووى شكستێكى لەوجۆرە ببێتەوە لە هەڵبژاردنەكاندا، بەوپێیەى لە هەڵبژاردنى ساڵى 2009ى ئەنجومەنى پارێزگاكانى عیراقدا لە 9 پارێزگاى عیراقدا لیستى یەكەم بوو، لەپاش هەڵبژاردنەكانى تریشدا لە پلەى یەكەم یان دووەمدا بووە.

 

لە هەڵبژاردنەكانى 12ى ئەم مانگەى پەرلەمانى عیراقدا لە كۆى 24 ملیۆن دەنگدەر 11 ملیۆن كەس دەنگیداوە كە رێژەى بەشداریی كەمكردووەتەوە بۆ 44% لەكاتێكدا لە هەڵبژاردنەكانى پێشتردا رێژەكە زیاتر بووە.

 

لەلایەکی دیکەوە مەناف موسەوى، لێكۆڵەرى عیراقى بە ئاژانسى ئاسیۆشیەتد پرێسی وتووە "كەمى رێژەى بەشداربوون لە هەڵبژاردنەكاندا پەیوەندیى بە خراپیى ئیدارەدانى حكومەتەكانى رابردووەوە هەبووە".
















زۆرترین بینراوەکان