هاتووچۆ له‌ده‌روازه‌كانى هه‌رێم و عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه‌


نەتەوە  |   13:57:11 2018-05-13  |   (3,257) جار خوێندراوەتەوە

ده‌سته‌ی گشتی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ كۆی ده‌روازه‌ وشكانی و ئاوی و فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق هاتوچۆ و گه‌شتكردن ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌و ئاسایی بووه‌ته‌وه‌".
A+    A-

 

به‌ پێی راگه‌یه‌نراوێكی ده‌ستی گشتی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق، له‌ كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو هاتووچۆ و گه‌شتكردن له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌ و به‌نده‌ر ئاوییه‌كان ده‌ستپێركردووه‌ته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر وه‌ستێنرا.


هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانیش له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ هاتووچۆی بازرگانی و گه‌شتیاری ده‌ستپێكردۆته‌وه‌و ئاسایی بووه‌ته‌وه‌.


رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووی، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا له‌ماوه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هاتووچۆ له‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق رابگیرێت.
















زۆرترین بینراوەکان