هاوپەیمانی وەتەنییەی ئەیاد عەلاوی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات


نەتەوە  |   13:46:46 2018-05-13  |   (768) جار خوێندراوەتەوە

ئیئتلافی وه‌ته‌نیه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی "ئه‌یاد عه‌لاوی" ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌ و داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوه‌شێدرێته‌وه‌و دوباره‌ ئه‌نجامبدرێته‌وه‌.
A+    A-

 


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیئتلافی وه‌ته‌نییه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌ركۆماری عێراق جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، "خه‌ڵكی عێراق پاشه‌كشه‌ی كردووه‌ له‌ به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان، هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی كاری توندوتیژی و ساخته‌كاری و چه‌واشه‌كاری و كڕینی ده‌نگ و به‌كارهێنانی بارودۆخی ئاواره‌ و كۆچپێكراوه‌كان".


له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ده‌رئه‌نجام شتێك به‌سه‌ر هاووڵاتیدا ده‌سه‌پێنرێت كه‌ دووره‌ له‌ خواستی خۆیه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی یاسادانان له‌ ئاستی پێویستدا نابێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ش حكومه‌تێكی لاواز، كه‌ متمانه‌ی پێویستی پێنادرێت كه‌ سه‌ركه‌وتووی بكات.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "ئیئتلافی وه‌ته‌نییه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی داواده‌كات، هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره‌ بكرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا بۆ به‌ڕێكردنی كاره‌كان، تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخی گونجاو ده‌ڕه‌خسێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، كه‌ گوزارشت بێت له‌ چاوه‌ڕوانییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان".
                            
















زۆرترین بینراوەکان