ژمارەی كورسییەكانی لیسته‌كانی هه‌رێم ئاشكرابوون


نەتەوە  |   11:28:31 2018-05-13  |   (10,369) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەك شەممە "ماڵپه‌ڕێكی عێراقی" ژماره‌ی ئەنجامی سەرەتایی كورسییەكانی لیستەكانی هەرێمی ئاشكراكرد، لە هەرێم و ناوچە دابڕاوەكان لە هەڵبژاردنەكەی دوێنێدا.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم" له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، لە زۆرینەی پارێزگاكان پارتی دیموكراتی كوردستان 25 كورسی بەدەستهێناوە لە سەرانسەری هەرێم، دواتر یەكێتی نیشتمانی كوردستان 16 كورسی بەدەستهێناوە.


هاوكات بزوتنەوەی گۆڕانیش 6 كورسی بەدەست هێناوە، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری 3 كورسی، یەكگرتووی ئیسلامی سێ كورسی، نەوەی نوێ دوو كورسی و كۆمەڵی ئیسلامیش دوو كورسی بەدەستهێناوە.

 
















زۆرترین بینراوەکان