بۆ خانمان... چۆنیەتی ئامادەکردنی سپرای جێگیرکردنی ماکیاج


نەتەوە  |   21:06:13 2018-05-11  |   (549) جار خوێندراوەتەوە

لەبەرئەوەی چەندین هۆکاری جۆراوجۆر هەیە کە دەبنە هۆی تێکچوونی ماکیاج و هاتنەخوارەوەی، وەک شێ و پلەی گەرمیی بەرز، خانمان دەتوانن سپرای جێگیرکردنی ماکیاج بەکاربهێنن تا هۆکارە دەرەکییەکان ماکیاجەکەیان تێک نەداتەوە.
A+    A-


خانمان دەتوانن بە چەند کەرەستەیەکی سروشتی سپرای جێگیرکردنی ماکیاج ئامادەبکەن، تەنیا پێویستتان بە کوپێکی بچووک لە ماددەی گلیسرین و سێ کوپی بچووک ئاوی دڵۆپێنراو (مقطر) هەیە و هەروەها بە یەک خەیار، یەک کیس چای سەوز، قتوویەکی پڕژێنەر.

 

لەسەرەتادا خەیارەکە قاش بکەن و لەگەڵ ئاوە دڵۆپێنراوەکەو چا سەوزەکەدا تێکەڵیان بکەن، ماوەی 4 کاتژمێر تێیدا بەجێ بهێڵن و دواتر بیپاڵێون و گلیسرینی تێبکەن، پاشان بیکەنە ناو قتووە پڕژێنەرەکەوە، بەمەرجێک پێش هەموو بەکارهێنانێک رایبوەشێنن.

 
















زۆرترین بینراوەکان