بەرشە بەنیازە چی بۆ ئینێستا بکات؟


نەتەوە  |   19:22:46 2018-05-11  |   (386) جار خوێندراوەتەوە

یانەی بەرشەلۆنە سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ماڵئاوایی لە ئینێستاو لە ئێستاوە بۆ هەفتەی داهاتوو سەرقاڵی ئەو ئامادەکارییەن و بەتەمان ئەم کارەی بۆ بکەن.
A+    A-


بەگوێرەی هەواڵێک لە لایەن یانەی بەرشەلۆنەوە بە شێوەیەکی رەسمی بڵاوکراوەتەوە، وا بڕیارە رۆژی ھەینی داھاتوو 2018/5/18 لە یاریگای "کامپ نۆ" ئاھەنگێکی گەورە بۆ ئەندرێس ئینێستای یاریزان رێک بخات بەمەبەستی ماڵئاوایی لەو یاریزانە.

 

وەک لەهەواڵەکەدا ئاماژەی پێکراوە بڕیارە  لەو ئاھەنگەدا سەرجەم یاریزانەکانی یانەکە بە خۆیان و خانەوادەکانیانەوە بەشداریی بکەن و ھاندەرانی بەرشەلۆنەش لە یاریگادا بەشێوەیەکی بەرچاو ئامادە دەبن و چەندین میوانی تایبەتیش بانگھێشتی ئەو ئاهەنگی ماڵئاواییە دەکرێن.

 

هەروەک بڕیاریشە لەو ئاھەنگەدا دوو نازناوەکەی ئەم وەرزە نمایش بکرێت و چەندین کاری تر لە بەرنامەکەدا ھەن و ھاندەرانیش بە لافیتەیەکی گەورەوە ماڵئاوایی لە ئینێستا دەکەن.
















زۆرترین بینراوەکان