خاوەنی دووەم پۆستی سیادی نەیتوانی بچێتە پایتەخت


نەتەوە  |   10:46:19 2015-10-12  |   (421) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە دووەم پۆستی سیادی وڵاتە دوای سەرۆکی هەرێم، نەیتوانی بچێتە نێو پایتەخت.
A+    A-

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 12-10-2015، لە بازگەی پردێ ڕێگە نەدرا سەرۆکی پەرلەمان بچێتە شاری هەولێر.

 

بە پێێ زانیاریەکان، هێزەکانی ئاسایش و زێرەڤانی لە بەیانی زووەوە لە بازگەکەدا جێگیربوون و نەیانهێشتووە یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمان و چەند پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕان بچنە شاری هەولێر.

 

بە پێی چەند سەرچاوەیەک، سەرۆکی پەرلەمان گەڕاوەتەوە بۆ شاری سلێمانی و بڕیاریداوە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان لە سلێمانی ئەنجام بدرێت.

 

لای خۆشیەوە ئاری هەرسین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی، هۆکاری ڕێگریکردنی لە سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەمنیەتی ژیانی خۆی گەڕاندەوە و ڕایگەیاند: " رێگری کردن لە هاتنی یوسف محەممەد بۆ هەولێر بۆ ئەوەیە کە ئەمنیەتی بپارێزرێت، لە چەند رۆژی رابردوو ئەوەی بە هەڤاڵانی ئێمە لە سنووری پارێزگای سلێمانی کراوە بووەتە هۆی ئەوەی کەس و کاریان لێرە تووڕەن و داخ لەدڵن، گومانم هەیە لەوەی کە کەسانێک هەن بیانەوێ تۆڵەی شەخسی بکەنەوە چونکە ئەو بە بەرپرسیارێکی گرنگ دەزانن لەو رووداوانە".

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە، کە سەرۆکی پەرلەمان هیچ رۆڵێکی لە یاریە سیاسیەکانی ئەم وڵاتەدا نیە و کەسێکی تەشریفاتیە.





loading...