ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ری یه‌كجاری رووتانه‌وه‌ی قژ دۆزرایه‌وه‌


نەتەوە  |   00:26:19 2018-05-11  |   (719) جار خوێندراوەتەوە

لێكۆڵه‌رانی زانكۆی مانچسته‌ری به‌ریتانیا توانیویانه‌ ده‌رمانێكی به‌هێز بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ قژیان رووتاوه‌ته‌وه‌.
A+    A-

 

به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ قۆناغی تاقیگه‌دا ئه‌نجامی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ رێگه‌ی ده‌رمانێك كه‌ پێشتر بۆ پووكانه‌وه‌ی ئێسك به‌كارده‌هێنرا، ریشه‌ی مووه‌كان به‌هێزده‌كرێنه‌وه‌.


توێژه‌رانی به‌ریتانی بێ ئه‌وه‌ی ناوی ده‌رمانه‌كه‌ ئاشكرا بكه‌ن، ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، ده‌رمانه‌كه‌ پێكهاته‌ی پرۆتینێك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ رێگره‌ له‌ گه‌شه‌ی موو و به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی روتانه‌ی قژ داده‌نرێت.


هاوكات توێژه‌رانی مانچسته‌ر هێمایان به‌وه‌شكردوه‌، له‌ قۆناغی داهاتوودا لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنی لێكه‌وته‌ی لاوه‌كی ده‌رمانه‌كه‌ و دواتر له‌ ده‌ره‌وه‌ی تاقیگه‌ی تاقیده‌كه‌نه‌وه‌.


به‌وته‌ی دكتۆر ناتان هاكشاو، به‌ڕێوبه‌ری پڕۆژه‌كه‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ گۆڕانكاریه‌كی راسته‌قینه‌ له‌ ژیانی ئه‌وانه‌ دروست ده‌كات كه‌ قژیان رووتاوه‌ته‌وه‌ و بێهیوابوون له‌ چاره‌سه‌ری.


له‌ ئێستادا دوو ده‌رمان به‌ ناوه‌كانی مینوكسیدیل و فیناستراید بۆ چاره‌سه‌ری رووتانه‌وه‌ی قژ به‌ كاردێت، كه‌ هه‌ردووكیان لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی و نه‌خوازراویان هه‌یه‌ و سودێكی ئه‌وتۆش به‌ كه‌سه‌كه‌ ناگه‌یه‌نن، بۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی تووشی رووتانه‌وه‌ی قژ بوون زۆرینه‌یان ناچار ده‌بن په‌نا بۆ نه‌شته‌رگه‌ری رواندنه‌وه‌ی قژ ببه‌ن.
 
















زۆرترین بینراوەکان