چەند بیرکردنەوەیەکی هەڵە لەبارەی سێکسەوە


نەتەوە  |   21:45:40 2018-05-10  |   (2,559) جار خوێندراوەتەوە

سێکس وەک بەرردی بناغەی پەیوەندی نێوان دوو رەگەز کە مانەوەی مرۆڤ و نەوە خستنەوە گەرنتی دەکات، بە درێژایی مێژوو قسە و باسی زۆری لەبارەوە کراوە، بەڵام زانست سەلماندویەتی زۆر دەنگۆ لەبارەی سەرجێی کردنەوە دوورە لە راستیەوە.
A+    A-

 

یەک لەو دەنگۆیانەی لای هەندێک کەس وەک باوەڕیکی لێهاتوە، بریتیە لەوەی حەمام کردن بە ئاوی سارد، مەیل و ئارەزوی سیکسی کەمدەکاتەوە، ئەمەش بە هۆی دابەزاندنی ئاستی هۆرمۆنی تستسترۆن لە پیاو و سترۆژن لە خانمان، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی پێچەوانەی ئەمەی سەلماندوە، چوون دەریدەخات ئاوی سارد لە کاتی حەمام کردندا سوڕی خوین زیاد دەکات.


باوەڕێکی تر بریتیە لەوەی نابێت لە سێ مانگەی کۆتایی دوو گیانیدا ژن و پیاو سێکس بکەن، چوون زیان بە کۆرپەلەکە دەگات، بۆ ئەمەش چەند توێژینەوەیەک سەلماندویانە، نەک هەر زیانی نییە، بەڵکوو سێکس لەو ماوەیەدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی ژنەکە لە کاتی هێنانەدنیای منداڵەکەی کەمتر ئازار بچێژێت.

 

"بیرکردنەوە لە کەسانی تر لە کاتی سیکس، نیشانەی بەرەو خراپی چوونی پەیوەندی ژن و مێردە"، ئەمەش باوەڕیکی تری هەڵەیە، چوون لێکۆڵینەوەیەک کە لە کەنەدا ئەنجام دراوە دەریدەخات، ٩٠% ی پیاوان لە کاتی سیکس لە گەڵ هاوسەر و هاوژینەکەیان بیر لە کەسانی تر دەکەنەوە و ئەمەش بە حاڵەتێکی ئاسایی دانراوە.

 

"هاوسەرگیری لە گەڵ خزمە نزیکەکان دەبێتە هۆی لە دایکبوونی منداڵی ناسروشتی"، ئەمەش یەکێکی ترە لەو باوەڕە هەڵانە، چوون ئەنجامی توێژینەوەکان دەریخستوە، رێژەی ئەو منداڵە ناسروشتیانە کە دایک و باوکیان خزمی یەکترن، هیچی وایان زیاتر نییە لەوانەی دایکوباوکیان خزمی یەک نەبوون.


ئەفسانە و بیرکردنەوەیەکی هەڵەی تر لە بارەی سیکسەوە، بریتیە لەوەی "هەندیک نەتەوە و رەگەزی مرۆڤ، توانای سیکسیان زیاترە لە نەتەوەکانی تر"، بۆ ئەمەش زانست هیچ پاڵپشتی ناکات و رەتی دەکاتەوە، ئەمەش بە گوێرەی سێ لێکۆڵینەوەی زانکۆکانی پۆرترباک و نەخۆشخانەی هاڵمشایەری بەریتانیا و نەخۆشخانەی جەیمز.
















زۆرترین بینراوەکان