ئاردا تۆران لە خولی تورکیدا سزایەکی توند دەدرێت


نەتەوە  |   19:39:43 2018-05-10  |   (292) جار خوێندراوەتەوە

یاریزانی بەڕەگەز تورک ئاردا تۆران لەوڵاتەکەی خۆی توندترین سزای وەرزشی و غەرامەی دارایی بەسەردا سەپێنرا.
A+    A-


ئاردا تۆران یاریزانەکەی پێشوی یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنە کە بەھۆی بەشداریی پێنەکردنی لە بەرشەلۆنە لەم میرکاتۆیەدا، یانە کەتەلۆنییەکەی بەجێھێشتووەو گەڕاتەوە بۆ تورکیا.

 

دوای گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی، ناوبراو پەیوەندیی بە یانەی "باشاک شاھیر"ەوە کردووە، بەڵام دوای یاریی ئەو تیپە بەرامبەر بە سیفاس سپۆرت و بەھۆی ئەوەی داوەر ھەڵەیەکی لە بەرژەوەندیی ئەو و تیپەکەی ھەژمار نەکردووە، پەلاماری داوەری داوە.

 

بەهۆی پەلاماردانی ئەو داوەرەوە یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا بڕیاری سزادانی ئەو یاریزانەی دا بەوەی بۆ 16 یاریی داهاتوو ناتوانێت یاریی بکات و ھەروەھا بە بڕی 8 ھەزار یۆرۆش غەرامەی دارایی کرا.
















زۆرترین بینراوەکان