ئەوەی لەبارەی توێكڵی پیازەوە نەتزانیوە


نەتەوە  |   21:51:57 2018-05-08  |   (554) جار خوێندراوەتەوە

بەگشتی پێش لەتكردنی پیاز، توێكڵەكەی لێدەكرێتەوە و دەخرێتە تەنەکەی خۆڵەوە، بەڵام دوای ئەم هەواڵە رەنگە چیتر ئەو كارە نەكەیت.
A+    A-

 

بەپێی نوێترین توێژینەوە كە لە ماڵپەڕی "go healthy food" بڵاوكراوەتەوە، توێكڵی پیاز دەولچەمەندە بە دژە ئۆكسیدانەكان و رێژەكەی زۆر زیاترە لە خودی پیازەكە و جیا لەمانەش تایبەتمەندی دژە میكرۆب و دژە باكتریای هەیە.


هەر بەپێی ئەو توێژینەوەیە، توێكڵی پیاز، بڕێكی زۆر مادەی كۆرستینی تێدایە كە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن و رێگری كردن گیرانی خوێنبەرەكان بەسودە.


جیا لەهەموو ئەمانەش، بۆ نەۆخشیەكانی كۆئەندامی هەرس، چارەسەركردنی هەندێك لە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە و شەكرەی جۆری 2 سودی لێوەردەگیرێت.


بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی پێست یان توێكڵی پیاز رەق و وشكە دەكرێت لەگەڵ هەندێك شلە یان ساس تێكەڵ بكرێت، یان ئەوەتا لە ناو ئاودا بیخوسێنن و یان بكوڵێنن و بەكاریبهێنن.
















زۆرترین بینراوەکان