بومەلەرزەیەکی سیاسی هەولێری هەژاند


نەتەوە  |   10:40:26 2015-10-12  |   (338) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانیان ئاگادارکردەوە کە نەچنەوە سەر کارەکانیان.
A+    A-

ئێوارەی یەکشەممە ١١-١٠-٢٠١٥، دوای کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، پارتی وەزیرەکانی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان ئاگادار دەکاتەوە کە نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و هەولێر بەجێ بهێڵن.

 

هێمن هەورامی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردوەتەوە کە چیتر گۆڕان بەشێک نیە لە حکومەت، چونکە بە وتەی ناوبراو، " بزوتنەوەی گۆڕان پابەند نەبووە بە ڕێکەوتنی پێکهێنانی حکومەت و دژ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، جوڵاوەتەوە.

 

هاوکات، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، پارتی بڕیاری داوە وەزیرەکانی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان لە کارەکانیان دووربخاتەوە.

 

لە لای خۆشیەوە، بێستون فایەق، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، پارتی مافی ئەوەی نیە وەزیرەکانی گۆڕان لەکاربخات. هەروەها ڕاشیگەیاند گۆڕان بە ئیستیحقاقی هەڵبژاردن ئەو پۆستانەی وەرگرتووە و کەس ناتوانێت گۆڕان لە پشکی خۆی بێبەش بکات.





loading...