مژدەیەک بۆ سەرجەم خوێندکارانی سلێمانی


نەتەوە  |   21:10:46 2018-05-08  |   (14,839) جار خوێندراوەتەوە

مژدەیەک دەدرێت بەو خوێندکارە سەرکەوتووانەی شاری سلێمانی کە خولیای فێربوونی زمانیان هەیە.
A+    A-

ئەکادیمیای هارمۆنی مژدەی ئەوە دەدات بە خوێندکارانی سلێمانی کە یەکەمی کۆرسەکانی هاوینی دەنێرێت بۆ وڵاتی لوبنان بەبێ بەرامبەر.

 

ئەکادیمیای هارمۆنی کە هاوینی پار بەو کۆرسە هاوینەییانەی کردییەوە بووە جێگەی سەرنجی سەرجەم خوێندکاران و دانیشتوانی شاری سلێمانی، ئەمساڵیش خۆی ئامادە کردووە بۆ کۆمەڵێک کۆرسی هاوینەی چڕ و پڕ.

 

بەپێی بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیاکە، تۆمارکردنی خوێندکار بۆ کۆرسەکانی هاوینە دەستی پێ کردووە و خوێندکاران لە ١٠/٦/٢٠١٨ ەوە دەست دەکەن بە خوێندن هەتا ١/٩/٢٠١٨. خوێندکاران دەتوانن فێری هەر سێ زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی و تورکی ببن. هاوکات خوێندکارانی پۆلی یەکی بنەڕەتی هەتا پۆلی ١٢ دەتوانن بەشداری بکەن و گروپەکانیان بەپێی ئاست و تەمەنیان جیا دەکرێتەوە.

 

هاوکات ئەکادیمیاکە گرنگی زۆر بە بواری پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی خوێندکار دەدات بەشێوەیەک کە بەدەر فێرکردنی لە زمان، چاوی خوێندکارەکانی دەکاتەوە بەڕووی جیهاندا و جیهانبینییەکی فراوانیان پێ دەبەخشێت، ئەوەش لەڕێگەی رێکخستنی خوێندکارەکانی لە چەند کڵەبێکدا و ئەنجامدانی چالاکی کۆمەڵایەتی و کولتوری و وەرزشی و هونەری.

 

ئەکادیمیاکە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە، بڕێکی دیاریکراو پارە لە خوێندکارەکانی وەردەگرێت کە هەمووی لە خزمەتی خوێندکارەکاندا بەکاردەهێنرێتەوە.

 

هاوکات یەکەمی خولەکان لە مانگی ئەیلولدا گەشتی وڵاتی لوبنانی پێ دەکرێت. لەم گەشتەدا هەم دەرفەتی ئەوەی دەبێت کە لەگەڵ ستافی ئەکادیمیا سەردانی زانکۆکانی ئەو وڵاتە بکات، هەم پێش دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن پشوویەک وەرگرێت و بە گڕ و تینەوە دەست بە خوێندنی ساڵی داهاتووی بکات.

 

ئەو دایک و باوکانەی خوازیارن منداڵەکانیان بەشداری بکەن، پێویستە فۆرمی ئۆنلاین پڕ بکەنەوە. بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئۆنلاین، دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی ئەکادیمیاکە بکەن:

 

http://www.harmony.school/apply/

 

 
















زۆرترین بینراوەکان