یارییەكی موبایل چاوی كچێكی كوێر كرد


نەتەوە  |   21:37:38 2018-05-07  |   (502) جار خوێندراوەتەوە

كچێكی گەنج بەهۆی یارییكردنی زۆر و لە ڕادەبەدەر بە مۆبایلە زیرەكەكەی، چاوێكی لەدەستدەدات و كوێر دەبێت.
A+    A-

 

ئەو كچە تەمەنی 21 ساڵەو لە باشووری چین نیشتەجێیەو بەهۆی یارییكردن بە یارییەكی نێو مۆبایلەكەی بۆ ماوەی یەك هەفتە لەسەریەك بەشێوەیەكی خێرا چاوی چەپی لەدەستدەدات و كوێر دەبێت.

 

ئەو كچە لە ماڵی باوك و دایكی بووە لە شاری دۆنگقوان لە هەرێمی قوانگدۆنگ،  لەماوەی ئەو هەفتەیەدا تەنها پیشەی یارییكردن بووە بە مۆبایلەكەی بەبێ ئەوەی بووەستێت، بەگوێرەی قسەی پزیشكەكەی تۆڕەكانی چاوی نەیانتوانیوە وەك پێویست خوێن بگوێزنەوەو بەهۆی ماندووبوونەوە چاوی لەدەستداوە.


ئەو كچە نەیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت و وەك خۆی باسی كردووە ماوەی یەك هەفتە هەموو رۆژێك بۆ ماوەی 7 بۆ 8 كاتژمیر یاریی " Arena of Valor" كردووە بەبێ ئەوەی جوڵە بكات لە جێگای خۆیدا.
















زۆرترین بینراوەکان