نه‌خۆشیه‌كی نوێی سێكسی به‌ فه‌رمی ده‌ناسرێت


نەتەوە  |   18:21:16 2018-05-07  |   (4,389) جار خوێندراوەتەوە

وابڕیاره‌ (W.H.O) نه‌خۆشییه‌ك به‌ فه‌رمی بناسێت، ئه‌ویش "ئالوده‌بوونه‌ به‌ سێكسه‌وه‌و دوو له‌ تووشبوانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش باس له‌ مه‌ینه‌تییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و بۆ هێوربوونه‌وه‌ له‌ ده‌رگای چه‌ند رێكخراوێكی ناحكومیان داوه‌.
A+    A-


"لەوبارەیەشەوە رێبیكا باركه‌ر"ی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، كه‌ دایكی سێ منداڵه‌، به‌ "BBC" راگەیاندووە، له‌ساڵی 2014 ه‌وه‌ تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بووه‌، به‌یانی هه‌ر كه‌ له‌خه‌و هه‌ڵساوه‌، ته‌نیا شتێك كه‌ بیری لێكردۆته‌وه‌ سێكس بووه‌و دواجار ئه‌وه‌نده‌ داوای سێكسی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ ژیانی خێزانیان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

 

رێبیكا سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونیی كردووه‌و ده‌رمانه‌كانیشی به‌ بەر‌ده‌وامی گۆڕیووه‌، بەڵام وەک خۆی دەڵێت: نه‌یتوانیووه‌ له‌و حاڵه‌ته‌ رزگاری ببێت، بۆیه‌ په‌ناى بۆ رێكخراوێكی نا حكومی به‌ ناوی "ریله‌یت" بردووه‌، كه‌ كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئالوده‌بووان به‌ سێكس ده‌كات، به‌ڵام تائێستاش ئه‌و خانمه‌ ده‌ڵێت: "رۆژی پێنج جار سێكسیش بكه‌م ئارام نابمه‌وه‌".

 

ریله‌یت به‌م جۆره‌ پێناسه‌ی ئالوده‌بوون به‌ سێكسی كردووه‌: "هه‌ر جۆره‌ كردارێكی سێكسی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی خواست و ویستی كه‌سه‌كه‌وه‌ بێت".

 

"گراهام"یش كه‌ ناوی خوازراوی پیاوێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵه‌، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ به‌و نه‌خۆشییه‌وە ده‌ناڵێنێت و تووشی ناپاكی هاوسه‌ریی بووه‌و له‌گه‌ڵ سه‌دان له‌شفرۆشدا په‌یوه‌ندیی هه‌بووه‌و جیا له‌ تووشبوون به‌ چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی پێست، وه‌ك خۆی باسی كردووه‌، تووشی ئازاری ویژدانیش بووه‌و زۆرجار نه‌فره‌تی له‌خۆی كردووه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوێكی تایبه‌تمه‌ند به‌ ئالوده‌بووان به‌ سێكسی ناسیووه‌، له‌وێ چه‌ندان كه‌سی وه‌ك خۆی بینیووه‌و به‌وه‌ش تاڕاده‌یه‌ك له‌ باری ده‌ر‌وونییه‌وه‌ هێور بووه‌ته‌وه‌و ئاماده‌ ده‌بێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و ئالوده‌بوونه‌ی.

 

بڕیاره‌ ساڵی داهاتوو رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (W.H.O) له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، ئالوده‌بوون به‌ سێكس له‌ ریزبه‌ندیی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌دا جێگیربکات کە تا ئێستا ناسراون.

 
















زۆرترین بینراوەکان