مه‌ترسییه‌كی زنجیره‌ كارتۆنی پێپا و جۆرج له‌سه‌ر منداڵان ئاشكراده‌بێت


نەتەوە  |   12:41:17 2018-05-07  |   (2,751) جار خوێندراوەتەوە

نوێترین توێژینه‌وه‌، كه‌ له‌زانكۆی هارڤارد ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ریخستووه‌، سه‌یری كردنی زنجیره‌ كارتۆنی پێپا له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و ده‌رونیان.
A+    A-

 

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك منداڵ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ سه‌یركردنی كارتۆنی پێپا ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی ره‌فتاری منداڵ و ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێك كاردانه‌وه‌ و خو تێیدا، كه‌ جێگه‌ی مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ری.


توێژه‌ران نمونه‌ی زنجیره‌یه‌كی كارتۆنه‌كه‌یان هێناوه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا پێپا و جۆرجی برای ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ ژوره‌كه‌یان رێكبخه‌ن، دایك و باوكیشیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ گۆڕینی داواكارییه‌كه‌یان بۆ یاری، پاش ئه‌مه‌ش زۆر به‌ زووی یارییه‌كه‌ ته‌واوده‌بێت و كه‌ ته‌واویشبوو ژوره‌كه‌ پڕده‌كه‌ن له‌ خۆڵ و خاشاك.


له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دایك و باوك گله‌ی ئه‌وه‌یانكردووه‌ كه‌ منداڵه‌كانیان كۆپی ره‌فتاره‌كانی پێپا و جۆرج ده‌كه‌ن هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌ بڕیاریانداوه‌ كارتۆنه‌كه‌ له‌ ماڵه‌كانیاندا قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن.


لێكۆڵه‌رانی توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی هارڤارد هۆشداری ده‌ده‌نه‌ دایك و باوكان له‌ رێگه‌دان به‌ منداڵه‌كانیان بۆ سه‌یركردنی ئه‌و كارتۆنانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی تێكدانی ره‌فتاریان.


زنجیره‌ كارتۆنی پێپا باس له‌ خێزانێكی به‌راز ده‌كات كه‌ چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانیان كراوه‌ به‌ كارتۆن و له‌ ئێستاشدا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ زمانی كوردی په‌خشده‌كرێت.
              
 
















زۆرترین بینراوەکان