بۆ خانمان: دەتوانن بەم جۆرە خۆتان لە گرفتی ھێلکەدان بپارێزن


نەتەوە  |   19:02:32 2018-05-06  |   (1,928) جار خوێندراوەتەوە

ھەندێ لەو خانمانەی ھەست بە نیگەرانی و دڵەڕاوکێ دەکەن لەوەی ناتوانن منداڵیان ببێت، کە گرنگترین هۆکاریان لاوازیی هێلکەدانە، ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن و خۆتان لەو حاڵەتە رزگار بکەن.
A+    A-

 

دەتوانن ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن:

1-خۆت بەدوور بگرە لە جگەرەکێشان: جگەرە مادەی نیکۆتینی تێدایە کە ھێلکۆکەکان لەناودەبات و تەمەنی ھێلکەدان درێژ دەکاتەوە، بەوەش رێژەی پیتاندنی هێلکۆکە کەم دەبێتەوە.

 

2-دابەزاندنی کێشی زیادە: زیادبونی کێش دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی چەوری زیانبەخش لە دەوری منداڵدان و ئەمەش تووشی لاوازیی بەرھەمھێنانی ھێلکەی دەکاتەوە، بەڵام دابەزاندنی دەبێتە ھاوکار بۆ زیاتر دەردانی ئەو ھۆرمۆنانەی کە ھاندەری دووگیانین.

 

3-خۆت لە دڵەراوکێ و تووڕەبوون بپارێزە، چونکە دەبێتە ھۆی لەناوبردنی پیتاندن.

 

4-رێژەیەکی کەمی ئەو خواردنەوانە بخۆرەوە کە کافایینی تێدایە: وەک چا و قاوە.

 

5-خۆت لە ھەوکردنی ھێلکەدان بپارێزەو ئەو میکرۆبانە لەناوبەرە کە مرۆڤ تووشی ھەوکردن و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی زاوزێ دەکەن.
















زۆرترین بینراوەکان