‌تویته‌ر داوا له‌ ملیۆنان به‌كاربەری تۆڕەکەی ده‌كات پاسۆرده‌كانیان بگۆڕن


نەتەوە  |   16:40:18 2018-05-04  |   (304) جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەو تۆڕە داوا لە بەکارهێنەرانی دەکات کە پاسۆردی هەژمارەکانیان بگۆڕن.
A+    A-


لە تویتێکدا جاک دۆرسی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نووسیویەتی: "بەم دواییانە کەموکورتییەک لە تویتەردا دۆزراوەتەوە کە بەهۆیەوە پاسوۆردی هەژمارەکان بە نووسراوی لە شوێنی داخڵکردنی پاسوۆرددا دەردەکەوێت بە بێ ئەوەی بشاردرێتەوەو هێماکەی بگۆڕدرێت".

 

دۆرسی راشیگەیاندووە: ئێستا تویتەر ئەو کێشەیەی چارەسەرکردووەو هیچ ئاماژەیەکیش نییە بۆئەوەی پاسوۆردی هەژمارەکان دزەیان کردبێت، بەڵام گرنگە راستگۆبن لەبارەی کێشە تەکنیکییەکانەوە.

 

تویتەر، یەکێکە لەبەربڵاوترین تۆڕی کۆمەڵایەتی لەجیهاندا کە بە گوێرەی ئامارێکی کۆمپانیاکە لە کۆتایی ساڵی 2017 دا، 330 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی لە سەرتاسەری جیهاندا هەبووە.

 
















زۆرترین بینراوەکان