ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی نوێ و سه‌رنج راكێشی زیاد کرد


نەتەوە  |   11:47:52 2018-05-04  |   (489) جار خوێندراوەتەوە

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی نوێی زیاد کرد، كه‌ له‌ رێییه‌وه‌ بەکارهێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ کەلوپەل بکڕن.
A+    A-

 

ماڵپەڕی " techcrunch" بڵاویکردۆته‌وه‌، تایبەتمەندییەکە داوا لە بەکارهێنەران دەکات، کە ژمارەی کارتە کۆمەڵایەتییەکانیان لە هەژمارەکانیان و هێمای ناساندنی کەسییان تۆمار بکەن، پێش ئەوەی چالاکی کڕینەکە ئەنجام بدەن.


خزمەتگوزارییەکە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات کە پێویستیان بە شوێنی دیکە نەبێت بۆ کڕینی ئەو پێداویستیانەی دەیانەوێت، هاوکات وتەبێژێکی ئینستاگرام ئاماژەی بەوە کردووە، خزمەتگوزارییەکە بۆ دیاریکردنی شوێن لە ڕێستۆرانت و ساڵۆنەکانیشدا سودی هەیە.


هاوكات چاوەڕێ دەکرێت ئینستاگرام لە داهاتوودا خزمەتگوزاری دیکەی وەک دیاریکردنی شوێن لە سینەماکاندا بخاتە بەردەستی بەکارهێنەرانی.


جێی باسه‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەربە کۆمپانیای فەیسبوکە و لە ساڵی ٢٠١٠دا لەلایەن کێڤن سیسترۆم و مایک کریگەرەوە دامەزراوە.
















زۆرترین بینراوەکان