ئەوەی لەبارەی جەرجیرەوە نەتزانیوە، لەگەڵ ماسیدا مەیخۆن


نەتەوە  |   21:51:52 2018-05-03  |   (346) جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ ئەوەی زانایان پێشنیاری خواردنی ماسی دەکەن لەبەر زۆری بەهای خۆراکی، بەڵام هۆشیاری ئەوەش دەدەن کە لەگەڵ سەوزەی جەرجیر نەخورێت.
A+    A-

لە حاڵەتی چارەسەرنەکردنی نەخۆشی ئێسکە نەرمە یان ئاستۆپۆرۆز، شکاندنی ئێسکی بڕبڕەی پشت و حەوز و مەچەک دێتە ئاراوە، هەربۆیە دەبێت دوربکەوینەوە لەو شتانەی دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئێسک. یەکێک لەو ڕێگایانەش نەخواردنی سەوزەی جەرجیرە لەگەڵ گۆشتی ماسی.


زانایان ئاشکرایان کردوە، لە حاڵەتی خواردنی جەرجیر لەگەڵ ماسی، مژینی کالیسیۆم لەلایەن لەشەوە کەم دەبێتەوە، لەبەرئەوەی لەناو جەرجیردا بەڕێژەیەکی زۆر ماددەی ئاسن هەیە.


بە تایبەتی لەگەڵ خواردنی ئەو ماسییە بچوکانەی کە لەگەڵ ئێسکە باریکەکانی دەخورێت، جەرجیر نەخورێت، بۆئەوەی لەشی مرۆڤ کالیسیۆمی پێویست بمژێت.
















زۆرترین بینراوەکان