بەبێ هێلکە و تۆو کۆرپەلە درووستکرا 


نەتەوە  |   14:14:23 2018-05-03  |   (381) جار خوێندراوەتەوە

بۆ یه‌كه‌مجار زانایانی هۆڵەندا کۆرپەلەیەکی "دەستکرد" یان لە تاقیگەدا درووستکرد، بۆ ئەوەش سوودیان لە قەدەخانەکانی مشک وەرگرت، نەک هێلکەی مێینە و تۆوی نێرینە.
A+    A-

 

وه‌ك ئه‌و زانایانه‌ ئاماژه‌یان پێداوه‌، ئەو بەرهەمە بۆ ئەوە نییە مرۆڤ یان ئاژەڵێک بهێننە بەرهەم، بەڵکو بۆ مەبەستی تێگەیشتنە لە هۆکارەکانی لەبارچوونی کۆرپەلە لە قۆناخە هەرە سەرەتاییەکانی دووگیانیدایه‌.


به‌پێی جۆناڵی زانستیی (نەیچەر)، کۆرپەلە دەستکردەکە لە دەفرێکی تاقیگەدا بەرهەمهێنراوە و دواتر لە منداڵدانی مشکدا چینراوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە ژیان بەردەوامبووە، هاوكات زانا هۆڵەندییەکان جه‌ختله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، بەرهەمەکەی ئەوان یاریدەی تێگەیشتنی زیاتر دەدات لە گرفتەکانی بەپیتی و منداڵ درووستکردندا.


تائێستا هۆكاری لەبارچوون لە قۆناخە سەرەتاییەکانی دوو گیانیدا، كه‌ رێژه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بووه‌، بەڵام پسپۆڕان دەڵێن بەشێک لە هۆکارەکان پەیوەستە بە ناساخییەکانی کۆرپەلەکە.


توێژەرە هۆڵەندییەکان به‌نیازن لە رێگای ئەم توێژینەوەیە لە هۆکارەکانی لەبارچوون لە قۆناخە سەرەتاییەکانی دووگیانی تێبگەن، جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه‌، بەکارهێنانی تۆو و هێلکە لەڕووی ئیتیکییەوە گونجاو نییە، بۆیە پەنادەبەن بۆ درووستکردنی هێلکەیەکی دەستکرد بە بەکارهێنانی قەدەخانە.


جێی ئاماژه‌یه‌ قەدەخانە، جۆرێكن لە خانە لە جەستەدا كە هێشتا نەگۆڕاون بۆ شێوازی تایبەتمەند، بەڵام توانایان هەیە بگۆڕدرێن بۆ چەندین خانەی تایبەتمەند و له‌ ئێستادا تەكنۆلۆجیایەك لە برەودایە كە ئەو قەدەخانانە وەردەگرێت و گەشەیان پێدەكات بۆ ئەو شانەیەی لە جەستەدا لە دەستچووە و دواتر لە جەستەی كەسەكە دەچێندرێ.
 
















زۆرترین بینراوەکان