فێربە کە چۆن لەماوەی یەک خولەکدا خەو لەخۆت بخەیت


نەتەوە  |   21:19:03 2018-05-02  |   (267) جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس کێشەی خەو لێکەوتنی هەیە کە ئەمەش زۆر نارەحەتیان دەکات و دەبێتە هۆی گرفتی تەندروستیان لێرەدا باس لە ئاسانترین شێواز دەکەین بۆ ئەوەی لەم گرفتە رزگاریان بێت.
A+    A-

 

زۆر کەس کێشەی خەولێکەوتنی هەیە کە ئەمەش یەکێکە لە گرفتە هەرە باوەکان و چەندەها گرفتی تەندروستی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

 

هەندێ کەس زیاتر لە دوو کاتژمێری پێ دەچێت کاتێک شەوانە دەیەوێت بنوێت. بەپێێ (WEBMD) کەم خەوی و خەو لێنەکەوتن دەکرێت ببنە هۆکاری نەخۆشیەکانی دڵ وەک  زەخت و چەڵدە و بەربوونەوەی رێژەی چەوری خوێن و چەندەها نەخۆشی دیکە.

 

لێرەدا باس لە چارەسەرێکی نوێ دەکەین کە زۆر کەس سوودی لێ وەرگرتوە بۆ ئەوەی لە ماوەی ٦٠ چرکەدا خەوی لێبکەوێت هەرکاتێک بیەوێت. ئەمەش کە پێی دەوترێت رێگەی (٤-٧-٨) کە لە لایەن د.ر ئەندرێو وێیڵ دۆزراوەتەوە پسپۆر لەو بوارەدا.

 

ئەم چارەسەرە بریتیە لەوەی کە بۆ ماوەی ٤ چرکە بە لووت هەناسە هەڵبمژیت و پاشان بۆ ماوەی ٧ چرکە هەناسەی خۆت بگرە و پاشان بۆ ماوەی ٨ چرکە هەوا لە سیەکانت دەربکە بۆ ماوەی ٣ جار دووبارەی بکەرەوە.

 

ئەم کارە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی خێرایی لێدانی دڵت و هەروەها دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سترێس و خەو لێکەوتن.
















زۆرترین بینراوەکان