دیۆلۆڤیۆ لەبەر ئەم هۆکارانە زۆر لە بەرشە تووڕەیە


نەتەوە  |   18:01:33 2018-05-02  |   (544) جار خوێندراوەتەوە

دیۆلۆڤیۆی یاریزانەی یانەی بەرشە کە ئێستا بە شێوەی خواستن لە یانەی رۆما یاریی دەکات لەلێدوانێکیدا بۆ پێگەی یانەی رۆما دەڵێت توڕەیی خۆی لە یانەی بەرشە ناشارێتەوە.
A+    A-


دیۆلۆڤیۆ رایدەگەیەنێت: بۆیە بارسای بەجێھێشتووە چونکە پێیوایە ھیچ شوێنێکی بۆ ئەو تێدا نەمابوو   و دەشڵێت:  "بۆ ماوەی مانگ و نیوێک من بانگھێشتی یارییەکان نەدەکرام، لەگەڵ ئەوەشدا من لەگەڵ ھەلبژاردەی ئیسپانیا یارییم دەکردو بانگھێشت دەکرام".

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە ڤالڤێردیی راهێنەر  بڕوای بەو ھەبووە، بەڵام پێدەچێت کەسانێک ھەبووبن کە نەیاندەویست یاریی بکات  و وتی:  لە ھەندێک یاریدا شایستەی ئەوەبووم بەشداریی بکەم، بەڵام بەشدارییم پێ نەدەکرا.

 

دیۆلۆڤیۆ  بڕوای خۆشی نیشانداوە کە بەرشە ئەوی ناوێت، بۆیە دەڵێت: منیش بەرشەم ناوێت و ھەرگیز ناگەڕێمەوە بۆ ئەو یانەیە.
















زۆرترین بینراوەکان