پەیامێک لە دەستەی ھاندەرانی ریاڵ مەدریدەوە


نەتەوە  |   20:01:03 2018-04-29  |   (293) جار خوێندراوەتەوە

دەستەی ھاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید پەیامێک ئاراستەی ھاندەرانی یانە شاھانەکە دەکات و ئەم داوایەیان لێدەکات.
A+    A-


دەستەی ھاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید پەیامێک ئاراستەی ھاندەرانی یانە شاھانەکە دەکات تاوەکو ئێوارەی سێشەممە سەعات 6:30 خولەک واتە سێ سەعات پێش دەستپێکردنی یاریی گەڕانەوەی نێوان ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن لە بەردەم یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادەبن.

 

وەک لە پەیامەکەدا ئاماژەی پێدراوە دەستەکە دەیانەوێت پێشوازیی لە یاریزانانی تیپەکەیان بکەن تا وەک پشتگیرییەک بۆ یاریزانان بتوانن ورەی تیپەکە بەگشتی بەرز بکەنەوەو ئەوانیش ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن.

 

لەپەیامەکدا داواکراوە ھەمووان پێکەوە لەسانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاھەنگی سەرکەوتن بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگ بگێڕین.
















زۆرترین بینراوەکان