نەیمار دەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە ؟


نەتەوە  |   15:55:51 2018-04-28  |   (420) جار خوێندراوەتەوە

لەلێدوانێكی چاوەڕوان نەكراودا، (جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ)ی سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە رایگەیاند، پێشوازی لەگەڕانەوەی نێیمار داسیلڤای بەرازیلی، بۆ ریزی یانەكەی دەكات.
A+    A-


لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیداو لەوەڵامی پرسیاری ئەگەری گەڕانەوەی نێیمار بۆ یانەی بەرشلۆنە، بارتۆمیۆی سەرۆكی یانە كەتەلۆنیەكە بەڕۆژنامەی ئێكسپرێسی راگەیاندوە، نێیمار یاریزانێكی مەزنە و، بۆ ماوەی چوار ساڵ، چێژیان لە ئاستەبەرز و نمایشەكانی وەرگرتوە.


بارتۆمیۆ وتویەتی "بەدڵنیاییەوە ئێمە خواستی گەڕانەوەی نێیمارمان هەیە، بەڵام پێموانیە ئیدارەی پاریس سان جێرمان دەستبەرداری ببن".


لەوەڵامی پرسیارێكی دیكەداو لەبارەی ئەگەری پەیوەندیكردنی نێیمار بەیانەی ریاڵ مەدریدەوە، بارتۆمیۆ وتویەتی ئەوە زیانمان لێنادان، من هەمیشە ئارەزو دەكەم باشترین یاریزانەكان، لەخولی ئیسپانیادا یاری بكەن.

 
















زۆرترین بینراوەکان