سعودیە 7 ملیون دۆلار دەدات بە ‌درامایەکی عادل ئیمام


نەتەوە  |   21:30:36 2018-04-24  |   (256) جار خوێندراوەتەوە

دەستەی رادیۆو تەلەفزیۆنەکانی‌ سعودیە رەزامەندیی نیشاندا لەسەر کڕینی درامایەکی عادل ئیمام-ی بەبڕی 7 ملیون دۆلار.
A+    A-

 

بە گوێرەی‌ سەرچاوەکانی هەواڵی ئەستێرەکانی هونەری عەرەبی، دراماکەی‌ هونەرمەندی کۆمیدیی میسرو عەرەب عادل ئیمام ناوی‌ "جیهانە شاراوەکان"ەو بڕیارە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا نمایش بکرێت.

 

بەرزیی نرخی دراماکەو بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لەناو  سعودیەدا دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی هەبووەو رەخنەی زۆریش لەوە گیراوە کە کڕینی ئەو درامایە لەکاتێکدایە کە ئەو دەستەیە بودجەی چەندین کەناڵی کەم کردۆتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان