واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی ئاشکرا کرا


نەتەوە  |   20:20:51 2018-04-24  |   (6,898) جار خوێندراوەتەوە

دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ شوباتی فه‌رمانبه‌رانی ‌هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستپێده‌كات و یه‌كێتیی مامۆستایانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاریی‌ ئاشكراده‌كات.
A+    A-


سه‌رۆكی‌ یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌گوێره‌ی‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ حكومه‌ت 30 رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت و لەوبارەیەشەوە میدیاکانی‌ نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشكرایانكردووه‌، بڕیاروایه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو مووچه‌ی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌ هەرێم دابه‌شبكرێت.

لەوبارەیەشەوە عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی مامۆستایان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاندووە "به‌گوێره‌ی‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ حكومه‌ت بێت، پێویسته‌ هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌شبكرێت".
 

هەروەها دەڵێت :"حكومه‌تی‌ هه‌رێم جه‌ختی‌ له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ كردۆته‌وه‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران، به‌تایبه‌تیش مامۆستایان و وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌".
 

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ میدیاکانی پارتی‌ ئاشكرایانكردووه‌، هه‌فته‌ی‌ داهاتوو مووچه‌ی‌ مانگی‌ شوباتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌ دابه‌ش ده‌كرێت و 317 ملیار دیناره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراقیش گه‌یشتۆته‌ هه‌ولێر.
 

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی هەواڵ، مووچەی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌ بۆ مانگی‌ دوو پێشده‌خرێت، چونكه‌ مووچه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌ رۆژی‌ 5 ئه‌م مانگه‌ دابه‌شكراوەو واتە هه‌فته‌ی‌ داهاتوو هێشتا 30 ڕۆژه‌كه‌ تێناپه‌ڕێنێت و به‌ر له‌و واده‌یه‌ مووچەکانیان بەسەردا دابه‌شده‌كرێت.
 

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمەوە به‌ میدیاكانی پارتی وتووه‌: "ئه‌و 317 ملیار دیناره‌ی حكومه‌تی عیراق مانگانه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ده‌نێرێت، گه‌یشتۆته‌ هه‌ولێرو هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات ده‌كرێت و سه‌ره‌تاش مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی دابه‌ش دەکەن.

 
















زۆرترین بینراوەکان