موچه‌ی دوو مانگی ئه‌م موچه‌خۆرانه‌ی هه‌رێم پێكه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


نەتەوە  |   14:14:39 2018-04-24  |   (5,885) جار خوێندراوەتەوە

موچەی مانگی "١١ و١٢"ساڵی ٢٠١٧ ی بەرێوەبەرایەتییەكانی(ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، نشینگە و كارتی زانیاری) خه‌رج ده‌كرێت.
A+    A-

 

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پاسپۆرتی سلێمانی لەزاری، سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە شاری بەغدادەوە بڵاوی كردەوە، لە كۆبوونەوەیەكدا وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاریداوە كە موچەی ئەو بەرێوەبەرایەتییانە بۆ دوو مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو بدرێت.


هەر بەپێی راگەیەندراوەكە كۆبونەوەكە جگە لە وەزیری ناوخۆ، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانیش بەشدار بووە.


لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ئەمساڵدا، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك ئەفسەری كورد لەو بەرێوەبەرایەتیانە بەڵێنی ئەوەیدا كە كێشەی موچەیان نامێنێت و تەواوی موچەكانیان خەرج دەكرێت.
















زۆرترین بینراوەکان