ژمارەیەک لە پاسەوانان دەرگای ئیدارەی گەرمیانیان شکاند


نەتەوە  |   12:54:33 2018-04-24  |   (868) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ژمارەیەک لە پاسەوانان لە کەلار رێپێوانێکیان بۆ بەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدا و دەرگای ئیدارەی گەرمیانیان شکاند.
A+    A-

 

ئەو پاسەوانانە، کە دژی کەمنەکردنەوەی پاشەکەوتی موچەکانیان خۆپیشاندان دەکەن، داوایان لە بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان کرد نوێنەرێکیان بچێتە نێویان، بەڵام دوای ماوەیەک مانەوە و نەهاتنی هیچ نوێنەرێکی ئیدارەکە، بەشێکیان دەرگای ئیدارەکەیان شکاند و چوونە ژوورە، بەڵام لەوێش هیچ بەرپرسێکیان نەبینی.


هەندێک لە پاسەوانەکان توڕەیی خۆیان دەربڕی و دەیانوت بەهۆی جیاکردنەوەیان لە فەرمانبەرانی تری وەزارەتی ناوخۆ و هاوپیشەکانیان، خۆیان و خێزانەکانیان توشی نەخۆشی دەرونی بوون.


لە بارەی شکاندنی دەرگای بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گەرمیانیش، یەکێک لەو پاسەوانانە ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "برسیکردنی خەڵکی هەموو کاردانەوەیەکی لێ چاوەڕوان دەکرێت".
















زۆرترین بینراوەکان