شەوی بەرات دیاریكرا


نەتەوە  |   10:34:28 2018-04-24  |   (3,979) جار خوێندراوەتەوە

شەوی "بەرات" دەكاتە شەوی 15ی شەعبان (نیوەی مانگی شەعبان) كە تەنها نزیكەی 15 ڕۆژێكی دەمێنێت بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، هاوكات میدیاكانی سعودیه‌ به‌رواری ئه‌و شه‌وه‌یان دیاریكردووه‌.
A+    A-

 

بەپێی ڕۆژمێری مانگی كۆچی (هجری)، میدیاكانی سعودیە ڕایانگەیاندووە، شەوی دوو شەممە لە سەر سێ شەممەی داهاتوو (شەوی 30ی نیسان لەسەر 1ی ئایار) شەوی 15ی شەعبان-ی كۆچییە.


لای خۆشیه‌وه‌ مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو یادە لە چەند ناوچەیەك دەكرێتەوە و بۆ دیاری كردنی 15ی شەعبانیش لیژنەی بینینی مانگ لە لیژنەی باڵای فەتوا بەپێی بینینی مانگ بڕیاری لەسەر دەدەن.


جێی باسه‌، شەوی 15ی شەعبان لە چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێم بە شەوی (بەرات) ناسراوە و منداڵان بە ماڵاندا دەگەڕێن و شیرینی بە سەریاندا دابەش دەكرێت.
















زۆرترین بینراوەکان