شێوازی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی ناوخۆ و یەكەی پاسەوانی ئاشكرا دەكرێت


نەتەوە  |   00:06:34 2018-04-24  |   (4,223) جار خوێندراوەتەوە

بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ موچەی وەزارەتی "ناوخۆ" بەسیستمی نوێی پاشەكەوتی موچە دابەشبكرێت، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: "بەشی پاسەوانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بەهەمانشێوەی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێژەی 10% بۆ 30% لەموچەكانیان پاشەكەوتكراوەو رۆژی سێشه‌ممه‌ بەو سیستمە موچە وەردەگرن".
A+    A-

 

عەمید ئاسۆ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: وەكو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی نزیكەی 625 پۆلیسی پاسەوانی بارەگاو بەرپرسانی حكومەتمان لەلایە، لیستی موچەی ئەم مانگەیان لەگەڵ موچەی بەڕێوەبەرایەتی بەسیستمی نوێی پاشەكەوت ئامادەكراوەو رەوانەی گەنجینە كراوە.


روونیشیكردەوە، لەڕۆژی شەممەی رابردووەوەو لیستی موچەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بە بەشی پاسەوانیشەوە، بەسیستمی نوێی موچە بەڕێژەی پاشەكەوتی (10% بۆ 30%) ئامادەكراوەو نێردراوە بۆ گەنجینە.


وتیشی: "ئاگاداركراوینەتەوە سبەینێ بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بەو سیستمە موچە وەردەگرێت، پاسەوانیش بەو پارەیەی بۆیان زیادكراوە بەو سیستمە نوێی موچە وەردەگرن".


لای خۆشییەوە، حەسەن رەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی بەسایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگەیاندوه‌: رۆژی سێشه‌ممه‌ 24/4/2018 هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ بەسیستمی نوێی پاشەكەوتی موچە هاوشێوەی مەدەنی موچەیان پێدەدرێت.
وتیشی: "هێزەكانی پاسەوانی لەلای ئێمە موچە وەرناگرن، بەڵكو لەگەنجینەی دوو موچەیان پێدەدرێت، هەربۆیە ئاگاداری سیستمی موچەی ئەو هێزە نین".


هەر لەوبارەیەوە، ئاواز حەمید ئەفەندی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لەپەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، هەموو هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ موچەیان بەڕێژەی (10% بۆ 30%) پاشەكەوتكراوەو رۆژی سێشه‌ممه‌ بەو سیستمە موچە وەردەگرن.
 
















زۆرترین بینراوەکان