ئۆلیڤەر کان بەچی ھاندەرانی ریاڵ دەترسێنێت؟


نەتەوە  |   21:57:10 2018-04-23  |   (355) جار خوێندراوەتەوە

ئۆلیڤەر کان گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشن لەئێستاوە هەڕەشە لە یانەی ریاڵ دەکات و دەیەوێت لە یاریی چووندا بێ ئومێدیان بکات.
A+    A-


ئۆلیڤەر کان یەکێک لە گۆڵچیە بەناوبانگەکانی جیھانی تۆپی پێ و گۆڵچی پێشووی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیاو یانەی بایرن میونشن لەسەر یارییەکەی نێوان بایرن و ریاڵ لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بە کەناڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی راگەیاند کە ئەمجارە بایرن بە ئاسانی ریاڵ مەدرید تێدەپەرێنێت و دەگاتە یاری کۆتایی.

 

هەروەها دەڵێت : بایرن، ریاڵ نوقم دەکات و گوشارێکی زۆر قورسی دەخاتە سەر، بۆیە دەبێت بایرن لە یاری چوون لە ئالیانز ئارینا دەرسێکی قورس بداتە ریاڵ تا لەیاری گەڕانەوەدا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بیر لە قەرەبووکردنەوەی نەکرێتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان