بێ بەرهەم ساڵح و هیرۆ ئیبراهیم کۆبوونەوە


نەتەوە  |   19:00:19 2015-10-11  |   (338) جار خوێندراوەتەوە

loading...
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەسەر رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو کۆبوونەوە.
A+    A-

ئێوارەی ئەمرۆی یەک شەممە بەرواری ١١/١٠/٢٠١٥ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبونەوەیەکی ئەنجام دا.

 

لە کۆبوونەوەکەی یەکێتیدا باس لە بارودۆخی ئستای کوردستان، باری ئابوری ، قەیرانی سیاسی و خۆپشاندانەکان کراوە.

 

ئەم کۆبونەوەیە بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی ئامادەبوونی قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان، ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێیمانی ولاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن (زانیاری) هەرێمی کوردستان سازکراوە.

 

بەپێی سەرچاوەکان بەرهەم سالح سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەشدار نەبوون لە کۆبونەوەکەدا.

 

تا ئێستا یەکێتی ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەیان رانەگەیاندوە. راگەیاندنەکان چاوەڕێی راگەیەندراوی ئەو پارتەن لەبارەی کۆبوونەوەکەوە.





loading...