ئازیز ئومێد بە پرۆژەی نوێوە دەردەکەوێتەوە


نەتەوە  |   17:32:42 2018-04-23  |   (4,987) جار خوێندراوەتەوە

کچە ئەکتەر و مۆدێلی شۆخ و شەنگ ئازیز ئومێد بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاند.
A+    A-

ئازیز ئومێد کە بە سەرکەوتوویی و جوانییەکەی جێگەی خۆی لە دڵی هەموواندا کردووەتەوە، ڤیدیۆیەکی کورتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرەوە.

 

لە ڤیدیۆکەدا، ئازیز ئومێد دەڵێت کە کارێکی پرۆفێشناڵی بەدەستەوەیە و بەم زووانە دەردەکەوێتەوە. بەڵام وردەکاری پرۆژەکە روون ناکاتەوە و دەڵێت سورپرایزە.

 

ئازیز ئومێد پێشتر لە چەند رێکلامێکدا کاری ئەکتەری کردووە و هاوکات وەکو یەکێک لە کچە مۆدێلە ئازا و سەرکەوتووەکان دەرکەتووە.

 
















زۆرترین بینراوەکان