لە ساڵی 2008ەوە تۆپی ئاڵتونی بە رەوایی دراوە بە میسی و رۆناڵدۆ؟


نەتەوە  |   21:49:35 2018-04-22  |   (369) جار خوێندراوەتەوە

لە ساڵی 2008ەوە تا ساڵی 2017 خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھان کە بە بالۆن دۆر ناسراوە، لەلایەن میسی و کریستیانۆوە کۆنترۆڵ کراوەو لەو 10 ساڵەدا ئەو دوو یاریزانە یەکی پێنج جار بوون بە باشترین و تۆپەکەیان بردۆتەوە.
A+    A-


لەم گرتە ڤیدیۆییەدا باس لە رەوایی بردنەوەی ھەندێک لە ساڵەکان دەکرێت کە نەدەبوو ئەو خەڵاتە هیچ کام لەو دوو ئەستێرەیەی تۆپی پێ وەریانبگرتایە.

وەل لە گرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە ساڵی 2008 کریستیانۆ تۆپەکەی بردەووە، لەو ساڵەدا کریستیانۆ لەگەڵ مانچستەر نازناوەکانی پریمەرلیگ و  چامپیۆنس لیگی بردبۆوە بۆیە شایەنی ئەو خەڵاتە بوو  .

 

لەساڵی 2009 میسی تۆپەکەی بردەوە، لەو ساڵەدا دەبوو خەڵاتەکە بدرایەتە چاڤی ھێرناندێز چونکە ئەو یاریزانە وەک یاریزانی سەرەکی بارسا چەندین نازناوی بردبۆوە لەوانە چامپیۆنس لیگ 

 

لەساڵی 2010 میسی خەڵاتەکەی بردەوە، لەو ساڵەشدا ئینێستا شایستەترین یاریزان بوو بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە، چونکە لەو ساڵە میسی ھیچ نازناوێکی نەبردەوە نە لەگەڵ ئەرجەنتین و نە لەگەڵ بارسا، بەڵام ئینێستا مۆندیالی بردەوە و بە گۆلێکی ئەویش ئیسپانیا بوو بە پاڵەوان.

 

ساڵی 2011 میسی بۆ جاری سێیەم براوە بوو،  لەم ساڵەدا میسی شایستەترین یاریزان بو بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە، چونکە نازناوەکانی لالیگا و چامپیۆنس لیگی بردبۆوە.

 

ساڵی 2012 میسی جارێکی تر باشترین بوو ، لەو ساڵەشدا میسی بە ھەمان شێوە شایستەی ئەو خەڵاتە بوو، چونکە ھیچ یاریزانێکی وا نەبوو کێبرکێی بکات.

 

ساڵی 2013  کریستیانۆ بوو بە باشترین، لەو ساڵەدا ریبێری لەگەل بایرن میونشن نازناوەکانی چامپیۆنس لیگ بۆندس لیگاو جامی ئەڵمانیاشی بردەوەو شایستەترین یاریزان بوو بۆ ئەو خەڵاتە. 

 ساڵی 2014 کریستیانۆ بووەوە بە باشترین، لەو ساڵەشدا ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە لێھاتوویی نۆێر مۆندیالیان بردەوە، بۆیە دەبوو ئەو خەڵاتی باشترینی وەربگرتایە.

 

ساڵی 2015  میسی بۆ جاری پێنجەم بووەوە بە باشترین، بەڵام ھەندێک پێیان وابوو نێیمار شایستەی ئەو خەڵاتە بوو نەک میسی.

 

ساڵی 2016 کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین بوو، ھەرچەندە ئەمە گومانێک ھەیە کە کریستیانۆ شایستە بوو، بەڵام ھەندێک پێیان وابوو دەکرا گریزمان ببێت بە باشترین یاریزان.

 

ساڵی 2017ش کریستیانۆ ژمارەکەی لەگەڵ میسی یەکسان کردەوەو پێنجەم تۆپی ئاڵتوونی بردەوە، لەو ساڵە رۆناڵدۆ زۆر بە شایستەیی ئەو خەڵاتەی بۆ خۆی بردەوە. 

 
















زۆرترین بینراوەکان