"کارتەکانى دەنگدانى تایبەت پوچەڵکراونەتەوە"


نەتەوە  |   14:31:06 2018-04-22  |   (543) جار خوێندراوەتەوە

‎بەرپرسێک لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، "سەرجەم كارتەكانی دەنگدانی تایبەت پوچەڵكراونەتەوە و كارتی كاتی دراوەتە هێزە ئەمنییەكان".
A+    A-

 

‎عەلی قادر بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری دەزگا ڕۆژنامەوانییەكان لەسەر ئاستی هەرێم ڕایگەیاند، "كارتەكانی دەنگدانی تایبەت هەڵوەشاوەتەوە و هیچ بایەخی نییە و كارتی كاتی دراوەتە ئەو كەسانەی دەنگدانی تایبەت".


وتیشی: چەند بنكەیەك دیاریدەكرێت بۆ ڕووماڵی ڕۆژنامەنووسان کە بتوانن وێنە بگرن و ڕۆژنامەنووس بەبێ كامێرا دەتوانن بچنە ناو سەرجەم بنكەكانەوە، هەروەها هەر ڕۆژنامەنوسێكی ناوخۆیی و جیهانی دەتوانێت ڕووماڵی هەڵبژاردن بكات بە مەرجی ئەوەی ناسنامەی تایبەتی كۆمسیۆنی بۆ بكرێت.


‎ بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردانەكانی عێراق سەبارەت بە وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ئاشكرای كرد، لە پارێزگای هەولێر ٦٥ لە سەد و سلێمانی ٦٧ لە سەد و لە دهۆك ٦٣ لە سەدی هاوڵاتیان كارتی دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە.


رونیشیكرده‌وه‌، ڕێژەی وەرگرتنی كارتی دەنگدان باشە و تاوەكو ڕۆژی ٩ی مانگی داهاتوو (چوار ڕۆژ بەر لە دەنگدان) كارتی دەنگدان دابەشدەكرێت، هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی لە پارێزگاکانی خۆیان نیشتەجێ نین پێویستە لە پارێزگای خۆیان كارتی دەنگدان وەربگرنەوە و لەو پارێزگایەی نیشتەجێن دەنگبدەن.

 
















زۆرترین بینراوەکان